بەهۆی بەفرەوە لە ناوچەیەکی سلێمانی پشووی فەرمی راگەیاندرا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەهۆی بەفرەوە لە ناوچەیەکی سلێمانی پشووی فەرمی راگەیاندرا

لە سنووری قەزای قەرەداغ بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆوە پشووی فەرمی راگەیەندرا.

قائیمقامیەتی قەرەداغ رایگەیاند:" بەهۆی بەفر بارینەوە لە سنووری قەزاکەمان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنوورەکەمان کرایە پشووی فەرمی".

جێی باسە پەروەردەی سلێمانی باسی لەوەکرد،" دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان، کە لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتە پشوو".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێکی بەفر بارین سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە