28 شوبات 2026
سۆرانی
تورکی
کوردی
Aborî
Çand_û_Hûner
Cîhan
Hevpeyvîn
Kurdistan
Magazîn
Tendrûstî
Werzis
نووسەران
ڤیدیۆ
گەلەری وێنە
Kurdistan
کۆڵبەرێکی خەڵکی تیکاب لە سنووری بانە کوژرا
03 مارس 2024, 14:37
Arsalan
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی عەلی زەرغامی کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەر و لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، (٣ی مارسی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی تەمەن ٥٢ ساڵ کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و پاش ئەوەی کە زگی پێکراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
عەلی زەرغامی، خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە. هەروەها خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و ٦٣ کۆڵبەریش برینداربوون.
لێدوانەکان (0)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە
ناردن
هەواڵە گرنگەکان
Cîhan
عێراق هۆشداری دەداتە خوێندکارەکانی کە دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن
Cîhan
هەوڵێکی دزەکردن بۆ ناو ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە شکستی هێنا و لەلایەن پاسەوانەکانەوە کوژرا.
Cîhan
نووری مالكی:بڕوامان بە عێراقێکی مەدەنی هەیە کە کراوە بێت بە رووی ئەمریکا و ئەورووپا
Cîhan
د١عش هێرشەکانی لە دێرەزوور و ڕەققە چڕدەکاتەوە
Cîhan
ئۆرشەلیم پۆست : پێدەچێت ڕافائێل گرووسی ڕۆژی پێنجشەممە لە دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ژێنێڤ بەشدار بێت
هەواڵە پەیوەندیدارەکان
29 ديسمبر 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا
12 فبراير 2024
لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
31 ديسمبر 2025
بێ سەروشوێن بوونی ٥ هاووڵاتی خەڵکی گوندی میراوای شنۆ لە خاڵی سفری سنووری
26 أبريل 2024
٦ پاسەوانی سنووری ئێران کە لە لایەن تاڵیبانەوە لەسەر سنووری ئەفغانستان دەست بەسەر کرابوون، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ئازاد کران
10 يناير 2024
دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە کوژران
ABORÎ
ÇAND_Û_HÛNER
CÎHAN
HEVPEYVÎN
KURDISTAN
MAGAZÎN
TENDRÛSTÎ
WERZIS
نووسەران
ڤیدیۆ
گەلەری وێنە
×
Popup Reklam Alanı
ئێمە کوکی بەکاردەهێنین بۆ باشترکردنی ئەزموونت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ ڕازی دەبیت بە سیاسەتی تایبەتمەندی.
زیاتر
قبوڵکردن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە