دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە کوژران

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە کوژران

پەیامی کورد... دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە کوژران

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو کۆڵبەر لە سنووری (بانە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی1ی2024، ماڵپەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، دوو کۆڵبەر بە ناوی (میرزا ئەحمەدی) تەمەن 43 ساڵ و (شۆڕش خەرگوشی) تەمەن 33 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، میرزا ئەحمەدی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر، دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە، تەرمەکەشی دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی بانە، تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە، هەروەها شۆڕش خەرگوشی خەڵکی شاری سەڵماسە و بۆ کاری کۆڵبەری چووەتە سنووری بانە و لەوێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە