له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، كونسوڵگه‌ی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان.
ئه‌مڕۆ 16ی ئادار_ی 2024 ، كونسوڵگه‌ی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر له یادی 36 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ڕای گه‌یاند، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كاره‌ساتی تراجیدی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا هات، كاتێك به‌هۆی چه‌كی كیمیاییه‌وه هه‌زاران كه‌س شه‌هید بوون و چه‌ندان كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش كردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا ئازار زۆری چه‌شتووه، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سیمبولی به‌هێزی به‌رگریكردن ده‌مێنێته‌وه دژ به سته‌مكاری.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ـی ئادار، یه‌كێكه له ڕۆژه ناخۆشه‌كانی كورد و كوردستان، له‌م ڕۆژه‌دا كورد چه‌كی كیمیایی به‌سه‌ردا تاقی كرایه‌وه، له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا زیاتر پێنج هه‌زار كورد پێكهاتبوون له ژن و منداڵ و پیاو و به‌ساڵاچوو، به گاز و بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو كیمیاباران كران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە