پەیامی کورد... دوای كوژرانی منداڵێك له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر هۆڵه‌ندا باڵیۆزی ئێران بانگهێشت ده‌كات
دوای كوژرانی منداڵێكی هۆڵه‌ندی له هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له عێراقدا، رۆژی هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌می 2024، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا، بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له هۆڵنده كردووه.
ئاشكرایه ئێران به موشه‌كی بالیستی، هێرشی كرده سه‌ر هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئێران ئه‌و كاره‌ی به هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای سیخوڕی ئیسرائیل وه‌سفكرد. به‌ڵام هه‌ر دوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه. هێرشه‌كه بووه هۆی كوژرانی لانی كه‌م 4 هاوڵاتی، له‌وانه بزنسمانێكی كورد و منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی بوو.
له‌م رووه‌وه خاتو هانكه برۆینس سلۆت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، رایگه‌یاند منداڵێكی هۆڵه‌ندی كه ته‌مه‌نی له ساڵێك كه‌متره، له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كوژراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داوای له هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كردووه روونكردنه‌وه‌یان بۆ بدات و باڵیۆزی تاران له هۆڵه‌ندا بانگهێشتكراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیای فه‌رمی ئێران، له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه عه‌بولهه‌یان به هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی وتووه: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراومان لا نییه، بیسه‌لمێنێت منداڵێك له باره‌گاكه‌ی مۆسادی تیرۆریست له باكوری عێراق كوژرابێت" .
عه‌بدولهه‌یان له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی وتوویه‌تی: "سه‌رنجی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌و جینۆساید و كوشتنی هه‌زاران ژن و منداڵه‌ی فه‌له‌ستین له غه‌ززه راده‌كێشین".
رۆژی چوارشه‌ممه، وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له بڕیارێكدا سه‌ركۆنه‌ی "ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی" ئێرانیان بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له هه‌رێمی كوردستان له باكوری عێراق كرد. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێ‌ناخۆش بوونی خۆی له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ربڕی و وتی: "ئه‌و چالاكییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامیدا، پشت ئه‌ستور بوو به مافی ره‌وای ئێران بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیرۆریستی سه‌ر به قه‌واره‌ی زایۆنیزم له هه‌ولێری عێراق كه هه‌ڕه‌شه‌یان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیران و هاوڵاتیانی ده‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وڵاته‌كه‌ی: "هیچ درێغی ناكات له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای به‌رگریكردن له ئه‌من و ئاسایشی هاوڵاتییه‌كانی و سزادانی تاوانباران".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی به "ده‌ستوه‌ردان" وه‌سفكرد و له‌سه‌ر زاری وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین حكومه‌تی عێراقی، پابه‌ندی ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌منییه بێت كه ساڵی رابردوو، له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژۆكرا و خاڵه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و گشتگیره و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و دوو لایه‌نه دامه‌زراوه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه تێكناشكێت". ئاژانسی هه‌واڵی میهر-ی حكومی وا ده‌ڵێت.
له ماوه‌كانی پێشوودا، سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط راگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراقی به هێمنییه‌كی زۆرتر، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌كانی بۆردومانه‌كه ده‌كات" كه كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر. ئه‌مه دوای هاتنی په‌یامی ئێرانی كه دۆخی ناوچه‌كه: "به‌رگه‌ی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر ناگرێت، به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێك له‌گه‌ڵ پاكستان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، گۆڕانكاریی خێرا به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراقدا هات و تۆنی قسه‌كردنی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان هێمنتر بوونه‌ته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە