له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا

له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا

هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی هادی غونچەدووست خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕ بەسەختی بریندار بوو و دوای گواستنەوەی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگه‌یاند، هادی غونچەدووست، تەمەن 36 ساڵ و خەڵکی گوندی "زلە"ی سەر بە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی 8 ساڵەی نێوان ئێران و عێراق گیانی لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی غونچەدووست کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی دەستتێوەردانی گوللەی تۆپی شەڕ تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە و بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی بانە گواستراوەتەوە و لە ئەنجامدا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە