ئۆکراینا؛ نزیکەی ١٨ هەزار سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون

ئۆکراینا؛ نزیکەی ١٨ هەزار سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون

پەیامی کورد... ئۆکراینا؛ نزیکەی ١٨ هەزار سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون

وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، نزیکەی ١٨ هەزار سەربازی لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا، زیانەکانی سوپای ڕووسیای لە ٢٤ی شوبات تاکوو سێی نیسان بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە نزیکەی ١٨ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون، ئاماژە بەوە دراوە ١٤٧ فڕۆکە، ١٣٤ هەلێکۆپتەر، ٦٤٤ تانک، هەزار و ٨٣٠ زرێپۆش، ٣٢٥ تۆپ، ١٠٥ سیستەمی مووشەک هاوێژ و ٥٤ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا تێک شکێندراون.

هێزەکانی ڕووسیا هەروەها هەزار و ٢٤٩ ئۆتۆمبێل، حەوت کەشتی و بەلەم، ٧٦ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و ٨٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە