ئیمارات هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانە کرد

ئیمارات هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانە کرد

پەیامی کورد... ئیمارات هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانە کرد

ئیمارات هێرشەکەی چوارشەممەی ڕابردووی سەر هەولێر ئیدانە دەکات و دەڵێت، پێشێلکارییەکی ئاشکرایە.

وەزارەتی دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیمارات، هێرشەکەی چوارشەممەی ڕابردووی سەر هەولێر کە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدرا، «بە توندی ئیدانە دەکات و ڕەتیدەکاتەوە»، وەک ڕۆژنامەی «خەلیج» بڵاوی کردەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، وەزارەتی دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیمارات ڕایگەیاندووە، «بە توندی هێرشەکە ئیدانە دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە، ئەم هێرشانە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقی برا-یە و پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیین».

ئیمارات پشتیوانیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەموو ئەو ڕێکارانەی عێراق دەیانگرێتە بەر بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی و جەختدەکاتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هاوهەڵوێستی عێراق دەبێت، وەک ڕۆژنامەی خەلیج لە وەزارەتەکەی ئیماراتەوە گواستییەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە