کۆرۆنا لە ئەمریکا زیاترین قوربانی گرتووە

کۆرۆنا لە ئەمریکا زیاترین قوربانی گرتووە

پەیامی کورد... کۆرۆنا لە ئەمریکا زیاترین قوربانی گرتووە

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە جیهاندا بۆ زیاتر لە ٣٨٤ ملیۆن بەرز بووەتەوە، گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە نزیکەی ٥.٧ ملیۆن حاڵەت.

زانکۆی جۆنز هۆبکنزی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە ٣٨٤.٤١٠.٢١٠ کەس، کۆی گیانلەدەستدانیش ٥.٦٩٩.٢٧٣ کەسە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە لەڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بە ٨٩٤.١٧٤ حاڵەت و، کۆی تووشبووانیشی ٧٥.٦٦٥.٩٣٧ کەسە.

دوای ئەو بەڕازیل دێت لە پلەی دووەمدا بە ٦٢٩.٣٠١ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٢٥.٨٢٠.٧٤٥ تووشبوون.

لە ڕیزبەندی سێیەمدا هیندستان دێت بە ٤٩٧.٩٧٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٤١.٦٣٠.٨٨٥ تووشبوون.

هەریەک لە (ڕووسیا، مەکسیک، پیرۆ، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیندۆنیسیا و کۆڵۆمبیا) لە ڕیزبەندی چوارەم تا دەیەمن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە