پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت ڕایگەیند بەغدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەهەڵەبجە و ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پارێزگاکە و هاوڵاتیانی هەڵەبجە.
عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت ڕایگەیاند لەکاتی سەردانکردنی وەفدی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەهەوڵی جێگری سەرۆکی حکومەت و لەسەر داوای ئێمە ڕەزامەندیان دەربڕی بەکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەهەڵەبجە.
هەروەها پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت ووتی : ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرینگە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکات لە مامەڵە و دەرهێنانی پاسپۆرت و کارتی زانیاری و هەروەها نیشتەجێ بوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە