پەیامی کورد ... ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران بە بڕی ٣٩ ملیار دۆلار لەگەڵ ئەندامانی شانگهای لە ماوەی ١١ مانگدا
ڕووحۆڵلا لەتیفی، ووتەبێژی کۆمیسیۆنی گەشەپێدانی بازرگانی خانێ سەمات ڕایگەیاند : لە ماوەی یازدە مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٥٠ میلیۆن و ٦٠٣ هەزار تەن کاڵا بە بەهای ٣٨ میلیارد و ٨٢٩ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار دۆلار لە نێوان ئێران و ١١ ووڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ئاڵوگۆڕ کرا .
لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا، بازرگانی نانەوتی ووڵاتەکەمان لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی شانگهای نزیکەی ٦ ملیار دۆلار گەشەی کردووە ، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵ بە ڕێژەی ١٨.٣% زیادبوونی نیشان دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە