لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا

لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا

پەیامی کورد... لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێک بە ناوی سەعدی زینی لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانە سنوورییەکانی شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێرانی بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕایگەیاند: ''سەعدی زینی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێن و لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و پێکراوە».

ئەم کۆڵبەرە گەنجە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گوازراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە