سێ کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنووری بانە بریندار کران

سێ کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنووری بانە بریندار کران

پەیامی کورد... سێ کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنووری بانە بریندار کران

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، لانی کەم سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە بە ناوەکانی هیوا ئەحمەدی، خالیق حەمزەپوور و تالیب غەفاری ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی میراوا لە بەشی چناکەی، خالیق حەمزەپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی مەنیجەڵان لە بەشی لاقی و تالیب غەفاری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی هەنجێنە لە بەشی لاقی بە سەختی پێکراون و بۆ چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم سێ کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە خالیق حەمزەپوور و تالیب غەفاری هەر دوویان خێزاندارن و خالیق باوکی منداڵێکە و تالیبیش باوکی دوو منداڵە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە