دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵات

دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی لە ڕۆژهەڵات

 

سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

 

بەپێی ڕاپۆرتیێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”دەرگا شێخان“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

 

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کەسێکیان بە ناوی ”حامید دارستان“ تەمەن ٥٤ ساڵ هاوڕێ لەگەڵ کوڕە ١٩ ساڵەکەی بە ناوی ” محەمەدعەلی دارستان“ دەستبەسەر کردووە. هاوکات کەسێکی دیکە بە ناوی ”حەمدی دەبستان“ تەمەن ٤٢ ساڵ هەر لەو گوندە دەستبەسەر کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردن داویانیانەتە بەر لێدان و کوتان و توورەکەیان بەسەریاندا کێشاوە.

 

سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتییە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە