یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پیرانشار کوژرا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پیرانشار کوژرا

پەیامی کورد … یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پیرانشار کوژرا

یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیتلاعاتی سیاسیی ئورمیە لە شاری پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، خدر پیرۆتی نیا ناسراو بە خدر مەنگوڕ، لە کادیرە ناسراوەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، لە ناوەندی شاری پیرانشار، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێرشە لە چوارڕێیانی مزگەوتی جامیعی پیرانشار ڕوویداوە و تا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ و لایەنێک، بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشە و کوشتنی ئەم کادیرەی وەزارەتی ئیتلاعاتی وەئەستۆ نەگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە