دوو ئەندامی دیکەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەلووچستان کوژران

دوو ئەندامی دیکەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەلووچستان کوژران

شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و گرووپە چەكدارەكانی بەلوچستان رووی داوە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.

ئەمڕۆ شەممە 6/4/2024، میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و گرووپە چەكدارەكانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان رووی دا.

بەگوێرەی میدیاكان، دوو ئەندامی هیزە ئەمنییەکانی ئێران لە باشووری ئەو وڵاتە کوژران.

ئەوە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی لە رۆژی 4/4/2024، شەڕ لە نێوان سوپای پاسداران و گرووپی چەكداری جەیشولعەدل رووی دا، بەهۆیەوە زیاتر لە دەیان كوژژراو وبریندار هەبوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە