سعوودیە/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ عومرەکار گیانیان لە دەست دا

سعوودیە/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ عومرەکار گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... سعوودیە/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ عومرەکار گیانیان لە دەست دا

میدیاکانی سعوودیە بڵاویان کردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی عومرەکارانەوە لەسەر ڕێگەی خێرای شاری مەدینە هەشت عومرەکار گیانیان لە دەستدا و ٤٣ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی وڵاتی سعوودیە بڵاویان کردەوە، لەسەر ڕێگای خێرای شاری مەدینە پاسێکی عومرەکاران وەرگەڕاوە و تێیدا هەشت عومرەکار گیانیان لەدەست داوە و ٤٣ی تریش بریندارن.

لای خۆشییەوە ڕێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی لەو وڵاتە ئاماژەی بەوەدا، ٢٦ تیمی فریاگوزاری خێرا چوونەتە سەر ڕووداوەکە و سێ لە بریندارەکان دۆخیان ناجێگیرە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن و تیمەکانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ڕووداوەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە