عێراق/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٤ کەس سووتان

عێراق/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٤ کەس سووتان

پەیامی کورد … عێراق/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٤ کەس سووتان

 

بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە پارێزگای موسەنا ١٤ سەرنشین لە رووداوێكی هاتووچۆدا سوتان و ٣ سەرنشینی تریش رزگار كران.

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراقی بڵاویكردووەتەوە: دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لەگەڵ پاسێكدا لە رێگەی خێرای پارێزگای موسەنا كێشاویانە بەیەكدا، بەهۆی رووداوەكەوە ئۆتۆمبێلەكان گڕیان گرتووە.

رونیشكراوەتەوە: لە ئەنجامی ئەو رووداوە ١٤ كەس بە تەواوەتی سوتاون و تەرمەكانیان دەرهێنراوە، هەروەها سێ‌ سەرنشینی تریش رزگار كراون.

 

بەڕێوەبەرایەتیەكە هێمای بۆ ئەوەشكردووە: ٣ رزگار كراوەكەش بریندار بوون و رووداوەكە بەهۆی خێراییەكی زۆر و بێئاگاییەوە روویداوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە