پەیامی کورد ... موستەفا کازمی داوا ده‌كات لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان كاربكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان .
موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق به‌منزیكانه كاتى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌ێنێت و داوا ده‌كات لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان كاربكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
موسته‌فا كازمى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له پارێزگاى به‌سڕه ڕایگەیاندووە "به‌م نزیكانه كاتى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌ێنین بۆیه پێویسته لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان یارمه‌تیده‌ربن بۆ ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردن و دانانى بنه‌مایه‌كى زانستى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك و دادپه‌روه‌رانه".
هه‌روه‌ها پێداگیری كردوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته ده‌روازه سنوورییه‌كان و به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه بكه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و یاساوه، به‌منزیكانه‌ش به ئه‌لیكترۆنیكردن له سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به گومرگ و باج جێبه‌جێده‌كرێت.
كازمى ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، دواى چه‌ند رۆژێكى دیكه لیستى شه‌هیدانى ریزی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان راده‌گه‌ێنن و خێزانه‌كانیان سه‌رجه‌م مافه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە