ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە سەروو 250 کەس

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە سەروو 250 کەس

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە سەروو 250 کەس

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە سەروو 250 کەس.

پاش ئەوەی بوومەلەرزە هەریەک لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان؛ سوریا و تورکیای هەژاند، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی شارۆچکەی جندرێسی باشووری عەفرینن.

هەروەها نزیکەی 80 باڵەخانە و خانوو لە شارۆچکەی جندرێس رووخاون و خەڵکی لە شەقامەکان دەمێننەوە و پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، لە شارۆچکەی شیێی عەفرینیش، دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و مزگەوتی گوندی سنارێی سەر بە شارۆچکەکەش رووخاوە.

بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، جگە لە گیانلەدەستدانی 912 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە، پێنج هەزار و 383 برینداریش تۆمارکراون و لانیکەم دوو هه‌زار کەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان ماون. هاوکات، لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش 320 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە