به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر یه‌كێتی هەروەها چەندین جار خەیانەتی یەکیتی بۆ سەر پەکەکە و ڕادەست کردنی کەسانێک لە ناو ئەم ڕێکخراوەدا ، به‌ڵام دیسان یه‌كێتی ڕێگه به كردنه‌وه‌ی چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی په‌كه‌كه له‌سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كان کە ئاشكرا ده‌كرێت ، له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگدا، په‌که‌که ٩ بنگه و باره‌گای له " سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، که‌لار و شارباژێڕ " زیاد کردووه، که هه‌ندێکیان باره‌گای سه‌ربازییه. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و توڕه‌یی حكومه‌تی توركیای زیاتركردووهو سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی سلێمانی بۆ توركیا بەڵام دۆخەکە ئالۆزتر و زەحمەتتر ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە