منداڵێک لە ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

منداڵێک لە ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پەیامی کورد... منداڵێک لە ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی گوندی چاوڕەش سەر بە شاری ئورمیە بە ناوی مەتین مستەفایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەتین مستەفایی لە کاتێکدا لە ماڵەوە تەنیا بووە خۆی هەڵواسیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم منداڵە ١٣ ساڵە لە بەر دەستدا نییە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتایی ساڵی ٢٧٢٢ تا ئێستا (٤ مانگ) لانی کەم ٣٠ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ (٢١ کوڕ و ٩ کچ) لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٥ حاڵەت واتە ١٠٠٪ زیادی کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە