پەیامی کورد... پیاوێکی ٨٠ ساڵە لە ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵی خەڵکی گوندی چاوڕەش سەر بە پارێزگای ئورمیە بە ناوی محەممەد ئەمین جانعەلی پوور ڕۆژی سێشەممە ٢ی تەباخی ٢٠٢٢ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە باوەگەورەی مەتین مستەفایی تەمەن ١٣ ساڵە کە دوو هەفتە پێش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە گوندی چاوڕەش نزیک بە ٣٠ بنەماڵە دەژین و ئەمە پێنجەمین خۆکوشتنە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەم گوندە تۆمار دەکرێت. پێشتر سێ ژن لەم گوندە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە