پەیامی کورد...ژنە دادوەر و کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە وڵاتی ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
خاتوو زەکیە ئیسماعیل حەقی، ژنە کوردی فەیلی لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا و لە تەمەنی 86 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
ئەو ژنە کوردە، کە لە خێزانێکی ناسراوی فەیلی لە بەغدا لەدایکبووبوو، یەکەم ژنە دادوەر بوو لە عێراق و تەواوی وڵاتانی عەرەبی.
خاتوو زەکیە ئیسماعیل، لە ساڵی 1957 زانکۆی مافی لە بەغدا تەواوکرد و لە ساڵی 1959 وەک یەکەم ژنە دادوەر لە دادگای شەرعیی بەغدا، دەستبەکاربوو.
هەروەها زەکیە ئیسماعیل، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و لە کاتی دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1952 تا ساڵی 1975، سکرتێری ئەو رێکخراوە بوو، کە رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ئەو ژنە دادوەر و سیاسەتمەدارە کوردە فەیلییە لە ساڵی 1970 و لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتی، بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە