پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له گرینگی هه‌بوونى میكانیزمێك بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراق ده‌كاته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه جێناكۆكه‌كان كه جموجووڵ و هێرشه‌كانیان مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات، ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕى.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/5/2020 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجەر جەنەرال ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤیرووسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى ته‌ندرووستى و ئابووریدا و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه و جموجووڵى سه‌ربازی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.
دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مریكى ـ عێراقى كه بڕیاره مانگى داهاتوو ده‌ست پێبكات و تیایدا نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێستا و داهاتووى عێراق و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ بكرێت، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرینگی ئاماده‌یى و به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له‌و دیالۆگه و له دانان و ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆڕێكخستنه‌وه و مه‌ترسییه‌كانى فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش له عێراق و سووریا كرا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جیددى له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى له هه‌ردوو ووڵات.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى گرنگى و پێویستی به‌رده‌وامیى پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، جه‌ختیشى له‌سه‌ر پێویستیى هه‌نگاونانى سیاسى له عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته عێراقییه‌كان هه‌ست به هاوبه‌شی و متمانه و پارێزراویی ئێستا و داهاتوویان له عێراقدا بکه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە