پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی بە نیازە «باری لەناکاو» بەهۆی ئاوڵەی مەیموونەوە ڕابگەیەنێت
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون و زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاوتوێی ئەوە دەکات کە ئاوڵەی مەیموون وەک «باری لەناکاوی تەندروستی لە جیهان» دا ڕابگەیەنێت.
لە ڕۆژی ١٤ی حوزەیراندا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، کە لە ٢٣ی ئەم مانگەدا کە دەکاتە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیار لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە دەدات و لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا تاوتوێی دانانی نەخۆشییەکە دەکات وەک «بارێکی لەناکاوی تەندروستیی گشتی».
لەوبارەیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس دەڵێت، «بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون نائاسایی و مایەی نیگەرانییە، بۆیە بڕیاری بەستنی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی بارە لەناکاوەکانی ڕێکخراوەکەماندا، بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی ئایا بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون دەبێت وەک بارێکی لەناکاوی تەندروستیی مایە نیگەرانیی جیهانی دابنرێت؟».
بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان کار دەکەن بۆ ئەوەی ناوی نەخۆشییەکە و ڤایرۆسە هۆکارەکەی بگۆڕن لە نزیکترین کاتدا، بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوەدا بڕیار لەبارەی ناوەکەشییەوە بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە