پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: هەفتەی ڕابردوو لە هەر ٤٤ چرکەیەکدا کەسێک بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، سەرباری کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەر ٤٤ چرکەیەکدا کەسێک بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بە ڕێژەی ٨٠٪ ڕووی لە دابەزین کردبوو، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەر ٤٤ چرکەیەکدا کەسێک لە جیهاندا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە کە دەتوانین بڵێین ئاماری گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ڕووی لەهەڵکشان کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، «کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە بۆیە دەبێت هەموومان ڤاکسین وەربگرین و خۆمان لە کۆرۆنا بپارێزین».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە