پەیامی کورد... نزیکەی ٨٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
لە چەند هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی کۆچبەران و دەروازە سنوورییەکانی ئیستانبوڵ، بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەندەری دەریایی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزا، لەسەرانسەری شارەکەدا ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر کۆچبەرانی نایاسایی ئەنجام درا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٨ بەلەم بەمەبەستی پشکنین دەستنیشانکرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دوو هەزار و هەشت کەس ئەنجام درا و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکان ٧٢٨ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
دوای فرتنەبەری ڕێکارەکانی ئاسایش، کۆچبەرە نایاساییەکان ڕادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران لە پارێزگای ئەستەنبوڵ کران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە