پەیامی کورد ... مەجلیسی لەشکری مێنبەج " ئێم ئێڵ ئێم " لە سەر ووتوووێژ سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دا ڕایگەیاند کە هەتاکوو ئێستا لە پڕۆگرامی هێزەکانی هاوپەیمانان دا هیچ گۆڕانکاییەک ڕووینەداوە و هێشتاش ڕاهێنانەکان لەگەڵ ئەوان بەردەوامە .
جێگری سەرۆکی " مەلەمە " جەمیل ئەحمەد لە سەر مژاری کشاندنەوەکە ئاشکرای و ووتی : ئێمە هێشتاش ڕاهێنانەکانمان پێکەوە بەردەوامی پێدەدەین ، واش دیارە کە پیلانی کشانەوە هەیە بەڵام ڕوونە کە هێشتا کاتی ئەم شتە نەهاتووە . "
ئەحمەد هەروەها لە سەر هەواڵی بابەتی ڕادەست کردنی مێنبەج بە حکوومەتی سووریا ش ئاشکرای کرد و ووتی ، ئێمە لە ڕیگەی ڕووسیا و هێزەکانی ئەمریکادا دانووستاندن لەگەڵ سووریا دەکەین وهەروەها ووتی ، دەرگا دیپلۆماسییەکانی ئێمە دانەخراوە ، هێشتاش هەندێ گوندی سەر بە مێنبەج ئازاد نەکراون .
ئەحمەد هەروەها دەستنیشانی کرد کە کۆنترۆڵی مێنبەج لە دەستی " مەلەمە " دایە و لە سەر قسەکانی تورکیا ش بە بیری هێنایەوە کە تورکیاش لە بەر گرینگی مێنبەج لە بواری ستراتیژیک ئەو ناوچەیەی کردوەتە ئامانجی خۆی و لە بەردەوامی دا ووتی " ئەگەر دەوڵەتی تورک بیر دەکاتەوە مێنبەج بە دەست دەهێنێت ، وەکوو کە خەیاڵ دەکات حەلەب و ڕۆژهەڵاتی فورات پێکەوە تەهدید دەکات .
جەمیل ئەحمەد ووتی : " دەوڵەتی تورکیا چ کاتێک دەرفەتێک ببینێت ئەوە ئەو هێرش دەکات و هەروەها مەبەستی ئەو بۆ بە دەست هێنانی مێنبەج خەیاڵی عوسمانلی نوێیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە