ئێران لە ساڵێکدا نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆن کاڵای هەناردەی هەرێمی کوردستان کردووە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئێران لە ساڵێکدا نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆن کاڵای هەناردەی هەرێمی کوردستان کردووە

پەیامی کورد... ئێران لە ساڵێکدا نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆن کاڵای هەناردەی هەرێمی کوردستان کردووە


خەلیل حەیدەری، چاودێری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند؛ لە ساڵی رابردودا بڕی یەک ملیۆن و 670 هەزار و 294 تۆن کاڵا و بەروبومی رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە کە 986 هەزار 791 تۆنی لە رێگەی مەرزەکانی باشماخ و سەیرانبەن-ەوە بوە.

ئاماژەی بەوە کردوە تەنها لە رێگای گومرگی پارێزگای سنە لەو دوو مەرزەی هەرێمی کوردستان بڕی 986 هەزار و 791 تۆن بە بەهای 443 ملیۆن و 810 هەزار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە و لە رێگای ژمارەیەک گومرگی پارێزگاکانی ئێران بڕی 683 و 503 تۆن کاڵا بە بەهای 398 ملیۆن و 911 هەزار دۆلار کاڵا هەناردەی باشماخ و سەیرانبەن کراوە.

حەیدەری رونی کردوەتەوە؛ لە کۆی ئەو کاڵا و بارانەی لە پارێزگای سنەوە هەناردەی هەرێم کراوە 52%ی بەروبومی کشتوکاڵی بوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە