پەیامی کورد... سەفین دزەیی: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن.
لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی لە بارەی ڕێژەی ئاوارەکان و دەنگۆی داخستنی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە، هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی هێرشی داعشدا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار ئاوارەی ناوچە جیاجیاکانی عێراقی لەخۆگرت، هەروەها لەساڵی ٢٠١٢ بە هەمانشێوە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار ئاوارەی تری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریای لە خۆ گرتبوو، بەم شێوەیە لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٤ ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ٣٠٪ زیادیکرد، ئەمەش باری حکومەتی هەرێمی کوردستانی زۆر قورس کرد.
وتوشی: بەهۆی ئەو بارە قورسەوە ساڵانە ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لەسەر حکومەتی هەرێم دەکەوت، خۆشبەختانە ئێستا بەشێک لەو ئاوارانە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان، بەڵام تا ئێستا ٧٠٠ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە یاخود دەتوانین بڵێین کە نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێم هیچ کات لەگەڵ داخستنی زۆرەملێی کەمپی ئاوارەکان نەبووە، چونکە ئەم خەڵکە دەبێت بگەڕێتەوە شوێن و جێی خۆی و ژیانێکی پڕ لە ئاسایش و سەروەری بۆ دابین بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە