پەرەسەندنی خۆکوشتنی مێرمنداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەرەسەندنی خۆکوشتنی مێرمنداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد... پەرەسەندنی خۆکوشتنی مێرمنداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی مەی ٢٠٢٢ دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی محەممەد بادرە تەمەن ١١ ساڵ و خەڵکی مەریوان و سینا خوڕانی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆکارێکی نادیار خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا (سەرەتای بەهارەوە) هەتا ئێستا لانی کەم ١٢ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ کە بریتین لە ٧ کوڕ و ٥ کچ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاترین ژمارەی خۆکوشتن لە شاری جوانڕۆ تۆمار کراوە کە ٣ حاڵەت بووە. هەروەها لە شارەکانی کۆتۆل، سەقز، کرماشان، سەڵماس، ئیلام، مەریوان، کامێران، پاوە و ئەیوان هەر کام یەک حاڵەتی خۆکوشتنی مێرمنداڵان تۆمار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە