پەیامی کورد … سەرۆکی چی هەڕەشە لە وڵاتانی جیهان دەکات
لهیادی سهد ساڵهی دامهزراندنی پارتهكهی، سەرۆکی چین پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: خهڵكی چین رێگه به هیچ وڵاتێك نادهن سوكایهتییان پێبكات، هەرکەسێک ئەیەوێت ئەوە بکات، خۆی لەبەریەککەوتنی دیوارێکی پۆڵایندا دەبینێتەوە کە هێزی 1.4 ملیار کەسی لەپشتەوەیە.
له هەواڵێکدا ئاژانسی روسیا تودەی بڵاویكردهوه، شی جینگپینگ سەرۆکی چین لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم ئەندامانی باڵای پارتەکەی بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار، کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند: خەڵکی چین رێگە بەهیچ وڵاتێکی بیانی نادەن بیچەوسێنێتەوە، سوکایەتی پێبکات یان وڵاتەکەی داگیربکات.
سەرۆکی چین وتیشی: هەرکەسێک ئەیەوێت ئەوە بکات، خۆی لەبەریەککەوتنی دیوارێکی پۆڵایندا دەبینێتەوە کە هێزی 1.4 ملیار کەسی لەپشتەوەیە و، ئێمە هیچ کاتێک هیچ گەل و نەتەوەیەکمان نەچەوساندۆتەوە، سوکایەتیمان پێنەکردون و، وڵاتەکەشیمان داگیرنەکردووە، هەرگیزیش ئەوە ناکەین، بهڵام داگیركاریش له كهس قبوڵ ناكهین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە