شاندی پەرلەمانی کوردستان لە عەفرین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد و رایانگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر شارەکە. جەختیش دەکەنەوە کە خەڵکی عەفرین جێی شانازین و بە قارەمانێتی و بەرخودان هەموو گەلی کوردستانیان سەربەز کردووە.
ئەمرۆ دووشەممە ، شاندی پەرلەمانی کوردستان لە عەفرین لەگەڵ ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی شارەکە کۆبووەوە. دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان سازکرد و پەرلەمانتارانی کوردستان رایانگەیاند، راپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی عەفرین بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا ئامادەدەکەن.
پەرلەمانتارانی کوردستان لە کۆنگرەکە رۆژنامەڤانییەکەدا پشتیوانی گەلی باشووری کوردستانیان بۆ خەڵکی عەفرین دووپاتکردەوە و رایانگەیاند، ئەوەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دەیکەن بە هەموو شێوەیەک بەرخودان و قارەمانییەتییە. بەڵێنیشیان دا بە هەر جۆرێک بتوانن هاوکارییان بکەن و درێخی نەکەن.
شاندەکە لە فراکسیۆنەکانی: پارتی- عەلی هالۆ، یەکێتی- عەباس فەتاح، گۆڕان- شێرکۆ حەمەئەمین، شیوعی- ئەبو کاروان و یەکگرتوو- سوهراب میكائیل) پێکهاتووە و بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنەکانیان و پەرلەمانی کوردستان سەردانەکەیان ئەنجامداوە. بڕێک دەرمان و هاوکاری و کەلوپەلی پزیشکیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە