پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕان به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن.
سەرۆكی هەرێم لە پەیامەكەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە رێكخەر و ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاندوە،"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی ده‌كه‌ینه‌وه، ڕۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن."
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا دەڵێت،"دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتوه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پیكه‌وه‌یى له هه‌مو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌ربازبكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێین."
دەقی پەیامەكە:
به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی
به‌ڕێزان ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له یادى یازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی ده‌كه‌ینه‌وه، ڕۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن.
هیوادارم ئه‌م یاده گوڕوتینی زیاتر بداته تێكۆشانی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌پێناو ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تى قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به نه‌گۆڕ و ئامانجه نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه.
دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پیكه‌وه‌یى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێین.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/7/2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە