پەیامی کورد ... ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی بە كاتی ناوخۆیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل لە ئەو ووڵاتە دەستیپێكردوە و ئەمڕۆ خەڵكی ئەو ووڵاتە بە دەنگەكانیان دیاریدەكەن ئایا بۆ خولی پێنجەم دوبارە نەتانیاهو یاخود ركابەرەكەی هەڵدەبژێرنەوە.
بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ماوەی چوار خول لەو پۆستەیدایە و ئەمرۆ سێشەممە خەڵكی ئیسرائیل لەسەر هەڵبژاردنەوەی بۆ هەمان پۆست یاخود هەڵبژاردنی ژەنەراڵێكی پێشو كە لە ئێستادا ركابەری بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئەو ووڵاتەیە بڕیاردەدەن.
ئەوە لەكاتێكدایە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كەمپینێكی راستڕەوی توندڕەوی دژ بە فەڵەستینیەكان پێكهێناوە و تیشكدەخاتە سەر ئەو دەستكەوتە سیاسیانەی لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە بەدەستیهێناوە كە بەرهەمی پەیوەندیەكانیەتی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
هاوكات بێننی جانتس-ی تەمەن ٥٩ ساڵ، كە فەرماندەیەكی پێشوی سوپایە و كاندیدی ركابەری ناتانیاهو و ئەندامی پارتێكی سیاسی میانەڕەوە، لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بڕیاری پێكهێنانی حكومەتێكی پاك و پەیوەندی كۆمەڵایەتی كردوە.
ناتانیاهو، سەرۆکایەتی رەوتی راستڕەوە توندڕەوەکان دەکات، كە دژایەتی سەرسەختی فەلەستینیەكان دەكات و لە ماوەی دواییدا كۆمەڵێك بڕیاری لەبارەی جەولان و هێرشكردنە سەر فەلەستینیەكان وەكو دەستكەوت باسدەكات و لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ژمارەیەك پەیمانی هاوشێوەی بە گەلەكەی داوە.
وا بڕیارە كاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە دەنگدان كۆتاییبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە