پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و جەیمز جێفری نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کۆبوونەوە..
ئەمڕۆ شەممە ٧ی دێسەمبەری ٢٠١٩ دوای کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش، هەردوولا باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان کرد.
مەسروور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی ئەمەریکا پابەندە بەو دۆستایەتیە مێژووییەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی.
جەیمز جێفری گوتی: "خۆشحاڵم كە لەگەڵ ھاوڕێیانم لە كوردستانی عێراق كۆدەبمەوە، شانازی دەكەین بە قوربانیدانی ئێوە بەرامبەر داعش، ھیوادارم بەردەوام بین لە ھاوكاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ یەكتر، نەك ھەر لە عێراق بەڵكو لە تەواوی ناوچەكە".
لەبارەی ھێرشەكانی ئەم دوایەی داعش، جێفری رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەماندا بە ئامادەبوونی چەند فەرماندەیەك باسمان لەوە كرد كە ھاوكارییەكانمان بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە