پەیامی کورد... سەربازێکی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، لە زاهیدان بەهۆی تەقەی سەربازێک لە کاتی پاسەوانیدا سەربازێکی دیکە کوژرا.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە ناوچەی بەسیجی زاهیدان، سەربازێک لە کاتی پاسەوانیدا هەست بە جووڵەی گوماناوی دەکات و بەهۆی هەستیاریی ناوچەکەوە دەست بە تەقە دەکات و بەهۆی ئەو تەقەکردنەوە سەربازێکی دیکە بەسەختی بریندار دەبێت.
سەربازە بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە