پەیامی کورد... پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجامدا
ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرزایییەکانی قەرەچوخ بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە پانتایی نزیکەی 300 کم دووجا ئەنجامدراوە و نێوان میحوەری 5 و 6ی هێزی پێشمەرگە و فیرقەی 8 و فیرقەی 14ی عێراقی گرتووەتەوە.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە ناحیەی سەرگەڕانەوە لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستیپێکرد و چەند حەشارگەیەکی داعش ڕووخێنراون و دەستبەسەر چەند پارچەیەک تەقەمەنی و پێداویستیی چەکداراندا گیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە