پەیامی کورد ... تەرمی ئەو کۆڵبەرە گەنجەی کە براکەشی بێسەروشوێنە بە ئامادەبوونی هەزارن کەس بەخاک دەسپێردرێت .
بە پێی نوێترین هەواڵ و زانیاری هەر ئێستا بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە خەڵکی خرۆشاوی شاری مەریوان ، هەورامان و گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەرەو نێ بەرێ کەوتوون بۆ ناشتنی تەرمی ئەو گەنجە کۆڵبەرەی کە برا بچووکەکەشی تاکوو ئێستا بێ سەروشوێنە .
ئەو کۆڵبەرە کە ناوی فەرهادە لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە ی کۆڵبەر لەناو چیا بەفرئاوییەکانی ئەو ناوچەیە گیر دەخۆن و بەداخەوە گیانی چەند کەسیان لە دەست دەچێت و تا ئێستاش هەواڵی بچووکترین کۆڵبەریان کە تەمەنی تەنیا ١٤ ساڵان ە هێشتا نادیارە ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی چەند ڕۆژە بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بەڵام تاکوو ئێستا هەموو هەوڵەکان بێ ئەنجام بووە
جێگای ئاماژەدانە ڕێورەسمی بە خاکسپاردنی فەرهاد تا چەند کاتژمێری دیکە بەڕێوەدەچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە