پەیامی کورد ... تەرمی سێ ئەندامی خێزانە کوردەکەی بەغدا گەڕێندرایەوە کوردستان
لە دوای ئەوەی خێزانێكی خەڵكی شاری سلێمانی لەبەغدا كوژران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی ئەیلوول، تەرمەكانیان گەڕێندرایەوە شاری سلێمانی و بڕیارە لە گۆڕستانی سەیوان بەخاك بسپێردرێن.
كەمێك پێش ئێستا تەرمی خێزانە سێ ئەندامیەكەی سلێمانی گەڕێندرایەوە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان گۆڕ بۆ ئەندامانی ئەو خێزانە ئامادەكراوە.
جێگەی باسە شەوی چوار سێ شەممە لەسەر چوار شەممە، خێزانێكی سێ ئەندامی كورد لە بەغدا كوژران و دواتر بكوژی ڕوداوەكە لە هەولێر دەستگیركرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە