دەستگیر کرانی ١٣ ئەندامی داعش لە بەغدا

دەستگیر کرانی ١٣ ئەندامی داعش لە بەغدا

پەیامی کورد … دەستگیر کرانی ١٣ ئەندامی داعش لە بەغدا

 

ئاژانسى هەواڵگرى سەربە وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى ١٣ ئەندامى داعشى لە بەغدا راگەیاند.

 

ئاژانسەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، هێزێکى هاوبەشى پۆلیسى فیدڕاڵى هەواڵگرى سەربازى بەپشت بەستن بە مادەى چوارى روبەڕوبونەوەى تیرۆر ١٣ ئەندامى داواکراوى داعشیان لە ناوچە جیاوازەکانى بەغداى پایتەخت دەستگیرکردوە.

 

دەستگیرکراوەکان لەناوچەکانى کەرکوک، نەینەوا، باکورى بەغدا لە ژێر ناو و نازناوى جیاوازدا بەشداریان لە کردەوە تیرۆرستیەکاندا کردوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى شەممەش حەوت ئەندامى دیکەى داعش لەناو شارى موسڵ دەستگیرکران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە