لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٧ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٧ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون

 

پەیامی کورد ... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٧ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون

 

مانگی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون کە ٦ کەسیان ژن بوون

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢١ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ١ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەها ٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیش دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەر کرانی کەسێکیش نادیارە.

 

 

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە ١٢ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٦ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەک لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە.

 

شەش کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون کە یەکێکیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە