پەیامی کورد ... " واشینتۆن پۆست " کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس تروومەن USS TRUMAN : ئێران لە مۆڵگە هێرشبەرانەکانی خۆی پاشەکشەی کردووە .
ژەنڕاڵ " کێنت فرانک مەککێنزی ، فەرماندەی پلە باڵای سێنتکام ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند مانگێک لە دوای هێرشەکەی ئەمریکا کە بوو بە هۆی کوژرانی قاسم سلێمانی ، ئێران لە مۆڵگە هێرشبەرانەکانی خۆی پاشەکشەی کردووە ، بەڵام ئەمریکا هەروا بەردەوام بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئێران ئامادەیە .
ژرنڕاڵ کێنت مەککێنزی بەرپرسی کۆمیتەی فەرماندەیی ئەمریکا ڕایگەیاند : ڕژیمی ئێران لە دوای هێرشەکەی بۆ سەر بنکەی عین الاسد بە شێوەی دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاڵۆزی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکگەلی بالیستیکی خۆی بە حاڵەتی ئامادەیی ئاسایی گەڕاندووەتەوە .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە