ڕۆژنامەی واشینتۆن تایمزی ئەمریکی، لە بابەتێکیدا کە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی" ئامێری ئەلێکترۆنی دەنگدان، دەکرێت هاک بکرێت و بێ ئەوەی پێی بزانرێت ".
هەروەها نووسیویشیەتی، بەجۆرێک دەکرێت ئەنجامەکانی بگۆردرێت، کە هیچ جێ پەنجەیەک جێنەهێڵێت.
ئەو بابەتەی واشینتۆن تایمز کە لەلایەن چەند پسپۆڕێکی بواری تەکنەلۆژیاوە توێژینەوەی بۆ کراوە، تیایدا هاتووە، " ئەگەری زۆری شێوازی هاککردنەکە ئەوەیە، وای فای ئامێرەکە لە کاتێکدا هەڵکراوە، کە هێشتا دەنگدان دەستیپێنەکردووە، بەمەش، دەتوانرێت ژمارەی دەنگەکان بە ئاسانی هاک بکرێت و دەستکاری بکرێت".
هەروەها دەشڵێت، "بارکۆدی سەر سندوقەکان دەرفەت بە هاککەرەکان دەدات بە ئاسانی ئەنجامەکان دەستکاری بکەن". ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌لبژاردن له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ڕاگه‌یاند و گومانیان هه‌یه كه هاكه‌ری ڕووسی له‌پشت گۆڕانكاری ده‌نگه‌كانه‌وه بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه حزبێكی شاره‌كه كاری كردبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە