باوکی ئەو منداڵەی لە نەورۆزی سنە دەستبەسەر کرابوو، دەستبەسەر کرا

باوکی ئەو منداڵەی لە نەورۆزی سنە دەستبەسەر کرابوو، دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد... باوکی ئەو منداڵەی لە نەورۆزی سنە دەستبەسەر کرابوو، دەستبەسەر کرا

ئارمان سەلیمی خەڵکی سنە کە دوێنێ کچە ١٤ ساڵ و دایکە بەساڵاچووەکەی دوای ڕۆژێک بەندکران ئازاد کرابوون، دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢، ئارمان سەلیمی هاووڵاتیی تەمەن ٥٣ ساڵی خەڵکی سنە دوای بانگ کرا بۆ پۆلیسی ئەمنیەتیی ئیخلاقی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەلیمی، ناوبراو لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگ کراوە و دوای ئەوە گەیشتووەتە ئەو شوێنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئارمان سەلیمی بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵی شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

جێگای باسە کە ئاریانا سەلیمی ١٤ ساڵە کچی ئارمان و دایە بەتوول ئەعزەمی تەمەن ٧٥ ساڵ دایکی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و دوێنێ دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێننامەیان لێ وەرگیرا بە بارمتە ئازاد کران.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە ٣٠ کەس بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی سنە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٧ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە