سەرۆککۆماری بەرزایل تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا بە باشترین چارەسەر و واکسەن ناو دەبات

سەرۆککۆماری بەرزایل تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا بە باشترین چارەسەر و واکسەن ناو دەبات

پەیامی کورد     ...   سەرۆککۆماری بەرزایل تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا بە باشترین چارەسەر و واکسەن ناو دەبات

تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٩٧ هەزار کەس لە بەرازیل گیانی خۆیان بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە دەست داوە 

لە حاڵێکدا کە تاکوو ئێستا دەیان هەزار کەس لە بەرازیل بە هۆی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە دەست داوە ژائیر بۆلسۆنارۆ ، سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە ، تووشبوون بەم ڤیرووسە " بە باشترین چارەسەر و واکسەن " ناو دەبات .

بە ووتەی ڕۆژنامەی بەرزایلی " فۆها دوو سائۆپائۆلۆ " بۆلسۆنارۆ ئەم ووتانەی لە پەخشی ڕاستەوخۆ لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکانی خۆیدا راگەیاندووە . لە حاڵیکدا کە بۆلسۆنارۆ ووتاری پێشکەشی هەوادارەکانی کردووە لە سائۆ فرانسیسکۆ دوو سوول ، کەسێک ماسکێکی وەکوو دیاری پێشکەش دەکات .

لەم کۆبوونەوەیەدا نە ئەو و نە زۆربەی هەوادارەکانی ماسک یان بە کار نەهێنابوو . بۆلسۆنارۆ بە هەوادارەکانی راگەیاند ووتی : " من ماسک بە کار ناهێنم ، بەڵام کێشە نییە " ئەو ووتی :" من باشترین چارەسەر و واکسەنم بە کار هێناوە . واکسەنی من هەمان خودی ڤیرووسەکە بوو " ئەو هەروەها ووتی : ئە هیچ نیشانەیەکی خراپی لە تووشبوون بە کۆرۆنا نەبووە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە