پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری مۆغۆلێستان خرایە ژێر چاودێرییەوە
سەرۆکۆماری مۆغۆلێستان لە دوای گەڕانەوەی لە چین خرایە بن چاودێری پزیشکییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی ، خالتما بتووڵغا ، سەرۆککۆماری مۆغۆلێستان لە دوای سەفەرەکی بۆ چین کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە جیگای مەترسییە خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوە .
بەڕیوبەری دەوڵەت لەگەڵ هەموو ئەندامانی شاندەکەی لەوانەش وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو ووڵاتە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە . سەرۆککۆمار و وەزیر هەموو ئەم ماوەیە لە نەخۆشخانەیەک لە شاری بایانزوورخ تێدەپەڕێنن و هەروەها باقی ئەندامانی شاندەکە لە نەخۆشخانەیەک لە ژێرگالانت لە بن چاودێری پزیشکیدا دەبن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە