هۆکاری هەستکردنی بەردەوام بە ماندوویەتیی چییە؟

هۆکاری هەستکردنی بەردەوام بە ماندوویەتیی چییە؟

پەیامی کورد... هۆکاری هەستکردنی بەردەوام بە ماندوویەتیی چییە؟

پرۆفیسۆر هانیس هۆرتەر دەڵێت هەستکردنی بەردەوام بە ماندوویەتیی چەند هۆکارێکی هەیە، کە بەشێکیان جەستەیین و بەشێکیشیان دەروونیین.

ئەو پزیشکە پسپۆرەی بواری پزیشکی دەروونیی و چارەسەری دەروونیی لە ئەڵمانیا وتویەتی ڕەنگە ماندوویەتیی بەردەوام چەند هۆکاری جەستەیی سادە لەپشتییەوە بێت، وەک کەم خەوی، کەمی کانزاکانی وەک ئاسن و کەمی شلە.

جگە لەوەی دەکرێت ماندووبوونی بەردەوام بە هۆکاری مەترسیداری جەستەیی بێت، وەک کەمخوێنی و نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشییەکانی زیندەپاڵ و نەخۆشییەکانی دڵ و گرێ شێرپەنجەیییەکان، ئەویش ئەگەر هات و شەکەتییەکە هاوکات بوو لەگەڵ بوونی نیشانە گەلی وەک تا و ئارەقکردنەوەی شەوانە.

کاتێک هەست بە ماندوویەتی بەردەوام دەکرێت لە حاڵەتی بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و بەرزی فشاری خوێندا، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا ناخوات.

جگە لەوەی دەکرێت هۆکاری هەستکردن بە ماندوویەتیی بەردەوام دەروونی بێت، وەک شڵەژانی دەماریی بەردەوام، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە