بایدن گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

بایدن گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

پەیامی کورد... بایدن گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

بڕیارە رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگاداربوون بارودۆخی ناوچەکە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

میدیا جیهانییەکان ئاشکرایانکردووە، رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەگاتە شانشینی ئوردن و لەوێ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین ئەنجامبدات.

باسیانلەوەشکرد، لە هەمان کاتدا بایدن دەگاتە تەلئەبیب و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکەی بایدن دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی وڵاتەکەیەتی بۆ ئیسرائیل.

ئەمڕۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پێیناوەتە رۆژی 11 ەوە و تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک بە ئاڕاستەی ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە رووینەداوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە